به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى: به‌ موزايه‌ده‌ى سياسى په‌روه‌رده‌يان په‌كخستووه‌

میدیاکانیش بە ناوی ئازادییەوە هانی خەڵک دەدەن بۆ پەکخستنی پەروەردە
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گوتی: "بەداخەوە لە رێگەی موزایەدەی سیاسییەوە پرۆسەی پەروەردە لەم شارە پەکدەخرێت و بەشێک لە پارتە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران و میدیاکانیش بە ناوی ئازادییەوە هانی خەڵک دەدەن بۆ پەکخستنی پەروەردە، ئەمەش کاری کردووه‌تە سەر کەسایەتیمان و لەکەدارکردنمان، بۆیە بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە".

ده‌قى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى دڵشاد عومه‌ر