ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و هاوكات سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته‌ش په‌يامێكى ئاراسته‌ى بارزانى كرد.
به بۆنه‌ى كۆچى دوايى خوشكى گه‌وره‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەرۆك کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك کۆماری تورکیا، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى هيواى خواست سه‌رۆك بارزانى له خه‌م و ناخۆشى به دوور بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم، په‌يامێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه، بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچکردنی خوشکی بەڕێزتان پێم گەیشت رەحمەتی خوا لە سەر خوالێخوشبوو بێت و سەرەخۆشی لە جەنابتان و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەکەم.
خاتوو ئه‌قلیما مه‌لا مسته‌فا بارزانی خوشكی گه‌وره‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دوو شه‌ممه رێككه‌وتی 5ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دواییكرد.
هه‌ر دوێنێ له ناوچه‌ی بارزانی شوێنی له دایكبوونی به خاك سپێردراو و ئه‌مڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كان له شارۆچكه‌ی پیرمام یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی به ڕێوه‌چوو.