رۆژنامه‌نووسه بریتانییه‌كه‌ی لای داعش له‌سه‌ر پردی پێنجه‌می موسڵ ده‌ركه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جۆن كانتلی رۆژنامه‌نووسی بریتانی كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012 له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستگیركرا، له‌و كاته‌وه تا ئێستا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌ژی، ناو به ناو چه‌كدارانی داعش بۆ مه‌رامی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ خۆیان و ره‌خنه‌گرتن له بۆردوومانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و گروپه به‌كاریده‌هێنن.
له نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بریتانییه‌دا قه‌سه له‌باره‌ی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و له باره‌ی دژواری ره‌وشی ژیان له شاری موسڵ ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت و ئۆباڵی تیكدانی پرده سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه كه هه‌ر دوو به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا پێكه‌وه گرێ ده‌دات و نه‌بوونی كاره‌با و تێكچوونی كاره‌با ده‌خاته ئه‌ستۆیان.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بریتانییه له‌سه‌ر پردی پێنجه‌می موسڵ كه گه‌وره‌ترین و دوایین پردی شاره‌كه‌یه پێش چه‌ند رۆژێك بۆردوومانكراوه،راوه‌ستاوه و چۆنییه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌مبه‌ر و به‌ری شاره‌وه به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا نیشان ده‌دات و له‌وێوه به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه وڵاته‌كه‌ی خۆشی ئه‌ندامه تێیدا ده‌ڵێت" بۆردوومانی ئێره ده‌كه‌ن به لێكدانه‌وه‌ی خۆتان ده‌تانه‌وێت رێگه له چه‌كداره‌كان بگرن نه‌په‌ڕنه‌وه و نه‌یه‌نه مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ،به‌ڵام ئیوه نازانن ئه‌وان لێره نێن و له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و له پێشه‌وه دژتان ده‌جه‌نگن".
جۆن كانتلی رۆژنامه‌نووسی بریتانی ده‌ستگیركراو له لایه‌ن داعشه‌وه
هه‌روه‌ها جۆن كانتلی باسی نه‌بوونی ئاو و دروستبوونی بێزاری ده‌كان له ناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا و هۆكاره‌كه‌شی ده‌به‌ستێته‌وه به بۆردوومانه‌كانه‌وه،ده‌چێته ته‌نیشت ئه‌و منداڵانه‌ی كه به ده‌به ئاو ده‌به‌ن و له ته‌نیشت بۆرییه شكاوه‌كانه‌وه ره‌خنه له هاوپه‌یمانان ده‌گرێت.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ چه‌كدارانی داعش و كوردستان24 به پێویستی نازانێت بڵاویبكاته‌وه،چه‌ند گرته‌یه‌كی ناو شاری موسڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره نیشان ده‌دات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی 30 مانگه‌ی داعشدا ته‌واو دواكه‌وتوویی و بێ خزمه‌تیی پێوه دیاره و له ره‌نگ و رووخساری خه‌ڵكه‌كه‌دا كه له نێو شه‌قام و بازاڕه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه دابڕان له شارستانییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغ و سه‌رده‌مه دواكه‌وتووه‌كان ده‌بینرێت كه چه‌كدارانی داعش به زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان فه‌رزكردووه و ژیانیان گه‌یاندوونه‌ته ئه‌و ئاسته خراپه.
جۆن كانتلی رۆژنامه‌نووسی بریتانی ده‌ستگیركراو له لایه‌ن داعشه‌وه
له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌شدا كه له 17/10/2016 وه ده‌ستیپێكردووه، ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كه‌ی به‌ری ده‌سته چه‌پی موسڵ ئازاد كراوون و له زاری ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌ركه‌وت "چۆن داعش له ماوه‌ی حوكمڕانی و داگیركردنی شاره‌كه‌وه له 10/6/2014 وه تا ئه‌و رۆژه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیان ئازادكرا به زه‌بری ئاگر و ئاسن حوكمی كردوون و هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیانی له‌و شاره‌دا سڕییه‌وه و ژیانی هاوڵاتیانی چه‌ندین ساڵ گه‌ڕاندووه‌ته دوواوه".
پێشتر سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبوو كه چه‌كدارانی داعش تا ئێستا له‌و پردانه‌ی موسڵه‌وه 27 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ناردووه بۆ به‌ری ده‌سته چه‌پی شاره‌كه و هه‌ولیانداوه به هێزه عێراقییه‌كاندا بیته‌قێننه‌وه و به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش زیانی به دواوه بووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ری ده‌سته راستی شاره‌كه چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی داعشه و زۆربه‌ی مۆڵگه و ده‌زگاكانیان تێدا داناوه و بووه‌ته شوێنی مۆڵدانی به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كانیان، له‌و به‌ره‌وه به به‌رده‌وامی هه‌وڵیانداوه پاڵپشتی چه‌كداره‌كانی دیكه‌یان بكه‌ن و هێزیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كردووه،هه‌ر بۆیه ئه‌و مۆڵگه و پردانه‌ش كراونه‌ته ئامانج و له هه‌موو لایه‌كی شاره‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بۆ كۆتاییهاتنی داعش له‌و شاره له جوڵه‌دان.
وێنه‌یه‌ك له ناو شاری موسڵ له سه‌رده‌می حوكمی داعشدا
"جۆن كانتلی" زیاتر له جارێك ده‌ركه‌وتووه، دواین جار له مانگی ته‌مووزی ڕابردوو بوو،ئه‌مجاره‌ش به ریشێكی درێژ و ره‌نگێكی په‌شۆكاو و شێواو ده‌بینرێت و له رووخساریدا هه‌ست به ماندوویه‌تی و لاوازیی جه‌سته‌یی ده‌كرێت.
جۆن كانتلی بۆ رۆژنامەكانی(سەندەی تایمز) و (زە سەن) و (سەندەی تەلەگراف) كاری كردوە.
دوو جار لە سوریا دەستگیری كراوە، یەكەمجار لە تەموزی 2012 بەیارمەتی سوپای ئازادی سوریا دەستگیركرا و جاری دووەمیش لە كۆتاییەكانی 2012 ئەو كاتەی گەڕایەوە سوریا، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن لەگەڵ رۆژنامەنوسی ئەمەریكی جیمس فولی بووبێت كە دواتر له مانگی ئابی 2014 دا له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی داعشه‌وه فولی كوژرا.