ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی 42 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگا كردووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له كۆنفرانسێك كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رێكخرابوو رایگه‌یاند 42 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان ره‌وانه‌ی دادگا كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه بوونی گه‌نده‌ڵی له‌م دۆسیانه سه‌ڵمێندراوه.
پێشی وایه دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی روتینی ئیداری.
هه‌ر له باره‌ی كار‌و ئه‌ركی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند به سێ قوناغ لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. له سه‌ره‌تادا زانیاری به‌ده‌ست ده‌هێنن چ راسته‌وخۆ بێت یان له رێگه‌ی میدیاوه بێت، دواتر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سه‌ڵمێنرا، ئه‌وا وه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌دا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاماده‌كردنی ستراتیژی نیشتیمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد كه له قوناغی ئاماده‌كردنی پێشنووسه‌كه دان و رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافییه‌تیش به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ویه گه‌نده‌ڵی زانی.
گوتیشی حكومه‌ت پشتگیری دارایی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی كاره‌با و سوته‌مه‌نی راوه‌ستاند و وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌ردوو كه‌رت ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت و بۆ خۆیشی چاودێری ده‌كات.