له سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییدا به‌غدا یه‌كه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و بونیادنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا دیارده‌ی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆییكردن له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت و گه‌وره‌بوونی شار به‌بێ پلان و شێواندنی رووی شارستانی شاره‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌و رووه‌وه پێشه‌نگی هه‌موو پارێزگاكانه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه،به تایبه‌تی له بوونی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت پێش هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی داوه‌ته‌وه.
ئه‌شواق جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و بونیادنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: پارته سیاسییه‌كانی پشكدار له پرۆسه‌ی سیاسی و ژماره‌یه‌ك پارتی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌یان له‌سه‌ر خانووبه‌ره و موڵكی ده‌وڵه‌ت كردووه.ته‌ئكیدیكرده‌وه كه حكومه‌ت لاوازه و توانای جێبه‌جێكردن و سه‌پاندنی یاسای به‌سه‌ر ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌دا نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌شواق جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و بونیادنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" چه‌ندین یاسا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و خانووبه‌رانه ده‌ركراوه تا له پارته سیاسییه‌كان وه‌ربگیرێنه‌وه، له دوای ساڵی 2003 وه تا ساڵی 2016 حكومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و بونیادنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا ناوچه‌ی ڕه‌مه‌كی و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌و رووه‌وه له پێشه‌نگدایه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تێكدانی سیمای شارستانی پایته‌خت له ناو پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌توانێت یاسا به‌سه‌ر پارته سیاسییه‌كاندا جێبه‌جێ بكات ،له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانیش ده‌سته‌پاچه ده‌بێت و ئه‌و تواناییه له ده‌ست ده‌دات،چونكه پارته‌كان شوێن و كۆشك و باڵه‌خانه‌ی گه‌روره و به‌رچاویشیان داگیركردووه و حكومه‌ت نایبینێت.