هاوكاری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه دایه
رۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال" به تیشك خستنه سه‌ر ناكۆكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاوپه‌یمانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌ترسی دایه كه پێكه‌وه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی دژی داعش له موسڵ به‌ده‌ستهێناوه.
ئیداره‌ی ئۆباما سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانه له سیاسه‌تی ئاینده‌ی تره‌مپ، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هاوپه‌یمانییه شكنێه‌ره‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بپارێزێت.
برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 به سه‌ردانێكی به‌ده‌گمه‌ن سه‌ردانی خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازی له نزیك موسڵ كرد و دڵنیایی دایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیریان ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی له شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوپه‌یمان بن.
هه‌ر له‌سه‌ر زاری مه‌كگورك رایگه‌یاند "بێ هاوكاری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، داعش بۆ هه‌میشه له موسڵ ده‌مێنێته‌وه".
یه‌كێ له ئاسته‌نگه‌كانی رووبه‌ڕووی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌بێته‌وه، پاراستنی هاوكاری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌ره‌بی عێراق و كه‌مایه‌تی كورد چه‌ندین ده‌یه‌یه ئاڵۆزه و كورد به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری عێراق له ژێر كۆنترۆڵی دایه كه به‌ره‌و موسڵ ده‌چن.
له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا، هه‌رێمی كوردستان رێگه به سوپای عێراق دا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێرش بكاته سه‌ر موسڵ و ئه‌و رێگایه‌نه‌ش له‌ژێر ده‌ستی كورد دان كه بۆ هێزه‌كانی عێراقی هێڵی سه‌ره‌كین بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ ناو موسڵ و هه‌روه‌ها وه‌ك رێره‌وێكی گرنگ بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كانی به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌وه له كاتێك دایه كه ناكۆكی سیاسی نێوان كورد و عه‌ره‌ب به‌هۆی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراق سه‌رهه‌ڵداوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ په‌رله‌مانتارانی كورد له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه 4 تشرینی دووه‌م كشاونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 عێراق په‌سندكراوه و چوار فراكسیۆنی كوردی بێجگه له پارتی به ده‌ستكه‌وێت ده‌زانن و داوای پابه‌ندبوونی به‌غدا و هه‌ولێر به‌و مادانه‌ی ده‌ستور ده‌كه‌ن كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پیلانێكی سیاسی دژی هه‌رێمی كوردستان زانی، پێش ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت.
له دوایین هه‌ڵوێستیشی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی، كه كوردستان24 راسته‌وخۆ بڵاوی كرده‌وه، رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی 2017 عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، كه‌متره له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆی نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت و گوتیشی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌دات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، په‌رله‌مانتارانی كورد پێیان وایه پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به یاسایی به‌شێكه له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی دابین بكات. له كاتێكدا په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یكه‌لێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌رمانده‌ییان هه‌یه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان بدات.
مه‌كگورك له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی كورد رایگه‌یاند "هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نموونه‌ی نه‌بووه و هه‌وڵی به‌كارهێنانی ئه‌و روحیه‌ته بۆ هاوكاری له زۆریك له بواره‌كانی دیكه ده‌ده‌ن".
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم به پێداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا داوایان له مه‌كگورك كرد گوشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانیان و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ئه‌و هاووڵاتیانه بدات به‌هۆی شه‌ڕی موسڵ بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ئاواره ده‌بن.