خه‌ڵكی باشوری كه‌ركووك دووچاری مه‌رگی رۆژانه بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ژیانی سڤیله‌كانی ناوچه‌كانی باشوری پارێزگای كه‌ركووك رزگار بكات و به زوویی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێبكات كه دوو ساڵ و نیوه كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌چه‌وسێننه‌وه.
رێكخراوه عێراقییه‌كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه داوایكردووه په‌له بكرێت له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ره‌شاد و عه‌باسی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان،چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و به ده‌ست زه‌بر و زه‌نگ و تیرۆری داعشه‌وه گیرۆده بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" رێكخراوی داعش رۆژانه خه‌ڵكی زیاتری ناوچه‌كه به تۆمه‌تی سیخوڕی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له سێداره ده‌دات و چه‌ندین شێوازی دیكه‌ی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردن و رفاندنی هاوڵاتیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن،له شێوه‌ی رفاندنی شێخی هۆزی جبور و براو كه‌سه‌كانی و چه‌ندین شێوازی دیكه‌ش بۆ ئازاردانی خه‌ڵكی به‌كارده‌هێنن و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یان دووچاری نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر كردووه.
رێكخراوه‌كه سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنان و منداڵانی ئه‌و ناوچانه راكێشاوه كه به‌هۆی كه‌می خۆراك و ده‌رمان ناچار بوون ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن،ئه‌م كاره‌ش رایانده‌كێشێت بۆ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شی مردن به‌هۆی ئه‌و هه‌موو بۆمبه چێنراوانه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا دایناون، به تایبه‌تی له‌سه‌ر رێگه‌كان و ده‌وروبه‌ری،ئه‌و خه‌ڵكه‌ش ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه ئارامه‌كان به پیاده رێگایه‌كی دوور و درێژ ببڕن.
رێكخراوه عێراقییه‌كه له باره‌ی مانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركووك له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هۆشداریداوه و دواكه‌وتنی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی به مه‌ترسیش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه زانیووه،هیوایان خواستووه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی باشووری كه‌ركووك به گرنگییه‌وه وه‌ربگرن و رۆحی خه‌ڵكه سڤیل و بێتاوانه‌كان له مه‌رگی رۆژانه رزگار بكه‌ن.