بۆچی ترامپ ئه‌فسه‌ره باڵاكان بۆ ئیداره‌كه‌ی كاندید ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، كاره‌كانی بۆ دامه‌زراندنی به‌رپرسانی نوێ بۆ ئیداره‌كه‌ی ته‌واونه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ ئیداره‌كه‌ی كاندیدی كردوون، زۆربه‌یان جه‌نه‌راڵی سه‌ربازی خانه‌نشینن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربازی وه‌سف ده‌كرێت.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه، 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016 بڵاوییانكرده‌وه، ترامپ، جۆنی كێلی، جه‌نه‌رالی خانه‌نشیی هێزی ما‌رینزی بۆ وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی وڵات ده‌ستنیشانكردووه، كه پێشتر له شه‌ڕی عێراق به‌شداریكردووه، به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ش له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، دۆسیه‌كانی كۆچبه‌ران و ئاسایشی سنووره‌كانی پێده‌سپێردرێت.
ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌ش، دوو گرنگترین پرسه‌كان بوون كه دۆناڵد ترامپ، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كردنه‌وه.
له ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ دامه‌زراندنی كیلی، ده‌چێته ریزی ئه‌و جه‌نه‌راله خانه‌نشینبووانه‌ی له ئیداره‌ی ترامپ پۆستیان وه‌رگرتووه، كه جه‌یمس ماتیس كاندیدی وه‌زیری به‌رگری و جه‌نه‌راڵ مایكل فلین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه خاوه‌ن ئه‌زموونن، به‌ڵام بووه‌ته جێگه‌ی گومانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش، ئه‌و كاره‌ی ترامپ هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر دیموكراتی ئه‌و وڵاته، به‌و پێیه‌ی چه‌ند كه‌سانێكی مه‌ده‌نی، كه پێشتری ئه‌فسه‌ری باڵای سه‌ربازی و جه‌نه‌رال بوونه، ده‌سه‌ڵاتییان به‌سه‌ر حكوومه‌ت و سوپادا ده‌بێت.
ده‌یڤید بارنۆ، جه‌نه‌رالی خانه‌نشین، كه له ئه‌فغانستان خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رانی پێشوو له ئیداره‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌یڤید پێترایۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی، وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ناوی هێنراوه و ده‌نگۆی كاندیدكردنی ئه‌دمیرال مایكل رۆدجه‌ریش بۆ سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، له بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئاندرۆ پاسیڤیچ، توێژه‌ری بواری سه‌ربازی، بۆ گۆڤاری "تایم"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سێ یان چوار ئه‌فسه‌ری پێشوو له پۆسته باڵاكان، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی ترامپ، نه‌ك ئیداره‌ی ترامپ".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست