وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر "سووكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان" هاته‌ ده‌نگ

"كه‌سێك سووكایه‌تی به‌ خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌ك بێت، هیچ به‌ها و پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت"

K24 - هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانی سروه‌ عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان كه‌ تێیدا "سووكایه‌تی به‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه‌"، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه‌ بدات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و سوكایه‌تیيه‌ قابیلی قه‌بووڵكردن نییه‌ و پێویسته‌ گۆڕان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بدات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاندووه‌, هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ پێناو پاراستنی خاك و گه‌لی كوردستان، گیانی خۆی به‌ختده‌كات و هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ به‌ ناوی په‌رله‌مانتارییه‌وه‌ سووكایه‌تی بكات و رێگه‌ به‌ خۆی بدات، ته‌واوی سنووره‌كانی ناپاكی تێپه‌ڕێنێت و تۆمه‌تی نابه‌جێ به‌ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ ببه‌خشێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت, كه‌سێك سووكایه‌تی به‌ خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌ك بێت، هیچ به‌ها و پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگه یاندراویک له وه زاره تی پیشمه رگه

له میزگردیکی که نالی ئاسمانی (دیجله)  سروه عبدلواحد په رله مانتاری گوران سوکایه تی به خانه واده ی سه ر به رزی شه هیدان کردوه ،لیدوان و بوچونه کانی په رله مانتاره که ی گوران وسوکایه تی کردنی به خوینی شه هیدان به هیچ شیوه یه ک قابیلی قبول نیه ،و پیویستیشه گوران رونکردنه وه له سه ر سوکایه تیه کانی ئه و ئه ندامه ی خوی بدات

پیشمه رگه خوینی خوی بو پاراستنی خاکی ولات و به رگریکردن له که رامه ت و شه ره فی گه لی کوردستان به خشیوه ، پیشمه رگه گیانی خوی بو ولاته که ی به خت ده کات بو ئه وه ی گه ل به سه ربه رزی و که رامه ت بژی ،وهیچ که سیک بوی نیه به ناوی په رله مانتار بونه وه ریگه به خوی بدات و هه مو سنوره کانی ناپاکی تیپه رینیت و قسه ی نابه جی و تومه ت به خانه واده ی شه هیدان ببه خشیت

که سیک سوکایه تی به خوینی شه هیدان بکات، له هه رپله و پایه یه کدابیت  هیچ به هاو پاریزبه ندیه کی یاسایی و سیاسی نامینیت .