به‌ڤيديۆ.. پۆليسى هه‌ولێر به‌دواى ئه‌م كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێت
K24- هه‌ولێر
گرته ڤيديۆيه‌ك له‌لايه‌ن په‌يجى فه‌رمى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك له‌لايه‌ن پۆليسى هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت پۆليسى هه‌ولێر به‌دواى دا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ديسه‌مبه‌ر/كانونى يه‌كه‌مى 2016 پۆليسى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى په‌يجه‌كه‌يانه‌وه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌رێگه‌ى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆماركراوه، تێدا كه‌سێك بۆ چه‌ند جارێك له چه‌ند شوێنێكى جياواز ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌سته‌كانى له‌نێو گيرفانى داناوه‌و به‌شه‌قامدا ده‌ڕوات.
پۆليسى هه‌ولێر له‌سه‌ر گرته ڤيديۆكه‌ى كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى"تکایە هاوکارمانبن ..هەرکەسێک زانیارى دەربارەى ئەم کەسەیە هەیە کە داواکراوە لەلایەن پۆلیسەوە بە زووترین کات ئاگادارمانکاتەوە بەژمارەکانى (07503158695 - 07504640032)"