سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: بودجه كاره‌ساته و خزمه‌تى مالكى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، بودجه كاره‌ساته و بۆ ئه‌وه په‌سند نه‌كراوه، پارتى پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى بكات و بۆ ئه‌وه‌يه پارتى جێبه‌جێى نه‌كات و خزمه‌ت به مالكى بگه‌يه‌نن.
شەوی رابردوو چوارشەممە 7ی كانوونی یەكەم/ ديسه‌مبه‌ری 2016 لە گەشتی شیكاری كاتژمێر 10:00ی كەناڵی كەی ئێن ئێن، كە تایبەت بوو بە بودجەی گشتی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، میوانداری هەریەك لە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق و د. خالید، مامۆستای زانكۆ كرابوو.
له باره‌ى بودجه‌وه، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتى: بودجه‌كه كاره‌ساته و مه‌به‌ست لێى جێبه‌جێ نه‌كردنييه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و براده‌رانه‌ى به‌غدا ده‌زانن به‌و جۆره بوجه نادرێت و ئه‌و ريساله‌يه‌ى ده‌يانه‌وێت بيگه‌يه‌نن، ئه‌وه‌يه كه پارتى جێبه‌جێى نه‌كات و نه‌وت نه‌نێرن و حكومه‌تى به‌غداش بودجه‌كه نه‌نێرێت.
ئاشكراشيكرد، سوودمه‌نى سه‌ره‌كى له‌م يارييه نورى مالكييه.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه په‌يامى ئه‌و لايه‌نانه ئه‌وه‌يه كه جێبه‌جێ نه‌كرێت و دوو سێ مانگى ديكه په‌رله‌مانتارێك واژوو كۆده‌كاته‌وه و 25 واژووى ده‌وێت بۆ لێپرسينه‌وه له عه‌بادى و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى لێده‌كرێت و حكومه‌تى عه‌بادى ده‌كه‌وێت و مالكى دێته‌وه.