ئه‌شجان.. ئه‌و كچه‌ی دایك و باوك و دوو خوشك و برایه‌كی به به‌رچاوی خۆیه‌وه گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - دهۆك:
ئه‌شجان زێدان، ئه‌و كچه 14 ساڵییه‌ی دره‌نگانی شه‌وێكی تاریك و باراوانی له ده‌وروبه‌ری موسڵ، تۆپێكی داعش به‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێت و له ئه‌نجامدان دایك و باوك و دوو خوشك و برایه‌كی به به‌رچاوییه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و خۆیشی بریندار ده‌بێت.
ئه‌شجان به‌هۆی سه‌ختی برینی قاچه‌كه‌ی، ناتوانێت رێبكات، له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی ته‌نیا خوشك و برایه‌كی له‌خۆی بچووكتری ماوه، پزیشكانیش ده‌ڵێن چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئێستا ئه‌شجان و خوشك و برایه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن مامێكییه‌وه چاودێری ده‌كرێن و له‌ناو كامپی ئاواره‌كاندا ده‌ژین و تواناى چاره‌سه‌ریشیان نییه.