براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا بوو
تا دێت هه‌موو ئاماژه‌كان به‌سوودی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌شكێته‌وه، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له دووه‌مین راپرسی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌باته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسی راپرسییه‌كی دیكه‌ی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی ئاشكرا كرد كه سه‌رپه‌رشتی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌كات.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ له دووه‌مین راپرسی خۆی كه تایبه‌ت بوو به ئه‌ستێره‌كانی خولی لیگاوه‌نی فره‌نسا، كه زۆرینه‌یان بۆ باشترین یاریزانی 2016 ده‌نگیان به كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دا.
كریستیانۆ 42%ـی ده‌نگه‌كانی برده‌وه، له پله‌ی دووه‌م مێسی 27ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له دوای ئه‌ویش گریزمان هات كه ته‌نیا 11%ـی ده‌نگه‌كانی به‌لای خۆیدا شكانده‌وه.
كریستیانۆ پێشتر 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه، مێسیش خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره، ئه‌نتوان گریزمانیش یه‌كه‌مینجاره بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كاندید ده‌كرێت، بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كان دابه‌ش بكرێت.