دەنگبێژێکی کورد دەستبەرداری ھونەرەکەی نابێت
K24 - ئامەد
دەنگبێژێکی ناوسراوی باکووری کوردستان وێرای ئەوەی چووەتە ناو تەمەن ئێستا بە تەنیا دەژیت و دەستبەرداری ھونەرەکەشی نابێت.
دەنگبێژ زولفەقار یورموک، یان بەو ناوەی کە پێشتر پێی دەناسرا خاڵێ حەجی زوڵفەقارێ گەلۆ" زیاتر لە 60 ساڵ کۆڕ و مەجلیسەکانی بە لاوکەکانی گەرم دەکات، كەلام و شیعرەکانی زولفەقارێ گولۆ لە باکووری کوردستان ناسراون، وێڕای ئەوەی ئێستا ناوبراو چووەتە ناو تەمەن، ئێستا لە ناوچەی ئەرخەنی ئامەد لە ماڵێکدا بە تەنیا دەژیت و خۆی ماڵەکەی بەڕێووە دەبات.