بایده‌میر: 5 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په له زینداندان
K24 – هه‌ولیر
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عوسمان بایده‌میر رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی 36 رۆژه ده‌میرتاش له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندان دایه و تا ئێستا 5 هه‌زار به‌رپرس و ئه‌ندامی حزبه‌كه‌یان له زینداندان.
بایده‌میر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له سلێمانی رایگه‌یاند هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی 7 حوزه‌یرانی 2015 په‌رله‌مانی توركیا 13% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به داخه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په و ده‌وڵه‌تی توركیا قبووڵ نه‌كرا.
گوتیشی ئه‌و شاره‌دارییانه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراون، ئیستا له زیندان و كه‌سانی تر به‌ناوی "قه‌یوم" له شوێنیان دانراون.
هه‌ر له‌باره‌ی گرتنی ده‌میرتاش گوتی هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هه‌شت په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ی له زینداندان و بۆ ماوه‌ی 36 رۆژه ده‌میرتاش له ژووری تاكه‌كه‌سی دایه و هیچ هاورێیه‌كی خۆی له‌ناو زیندان نه‌یدیوه و رێگاش ناده‌ن نامه بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت.
گرتنی هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی به دیلگرتن به‌ناو كرد و گوتی ئه‌وه كوده‌تایه دژی سیاسه‌ت و مافی مرۆڤ و به ره‌وشێكی زۆر مه‌ترسیداریش له قه‌له‌مدا.