كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و كارته‌ر ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمه‌وه پێشوازيلێكرا.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌ولێرى پايته‌خت كارته‌ر له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه توانى به ئازايه‌تى خۆيان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
هاوكات مه‌دالياى ئازايه‌تى به‌خشييه چوار پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016, وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى شه‌ڕى مووسڵى تاوتوێكرد.
پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن) له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كارته‌ر بۆ تاوتوێكردنى هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى شه‌ڕى داعش گه‌يشتووه‌ته عێراق.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌وشى شه‌ڕى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و رزگاركردنى مووسڵ تاوتوێده‌كات.
شه‌ڕى مووسڵ به ده‌ستپێشخه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه.