سه‌رۆكى چيچان بۆ توركيا: تيرۆريسته‌كانمان راده‌ست بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى چيچانستان ره‌مه‌زان قاديرۆڤ داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا كرد، ئه‌و تيرۆريستانه‌يان راده‌ستبكاته‌وه كه له چيچانستان رايانكردووه و خۆيان له توركيا حه‌شار داوه.
قاديرۆڤ له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام كۆمێنتێكى له‌سه‌ر ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌مبوڵ نووسيوه و تێيدا وتويه‌تى: تاوانباره مه‌ترسيداره‌كان و تيرۆريستان و سه‌ركرده‌كانيان و ئه‌وانه‌ى كه له چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ناو چيچانستان تێوه‌گلاون، په‌ناگه‌يان له توركيا دۆزيوه‌ته‌وه و ژماره‌يه‌كيان ده‌ستگيركراوون، چه‌ندين جاره له‌سه‌ر يه‌ك داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ده‌كه‌ين، ئه‌و تاوانبارانه راده‌ستى رووسيا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و ناسنامه‌ى تاوانبارانيان ديار بكرێت و رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
قاديرۆڤ راشيگه‌ياندووه، كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى پێويستى به هه‌ماهه‌نگى به‌تين هه‌يه.
گوتيشى: تيرۆريستان مه‌ترسييان زۆرتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و به ئازادى له سنوورى وڵاتان په‌ڕينه‌وه.
رۆژى شه‌ممه 10ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له ئه‌سته‌مبوڵ دوو ته‌قينه‌وه رووياندا و به هۆيانه‌وه 38 كه‌س كوژران و 155 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم