به وێنه.. ئامێرێكى هه‌واڵگرى داعش ده‌ستيى به‌سه‌ردا گيرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ربازه عێراقييه‌كان له گه‌ڕه‌كى نوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ئامێرى بێته‌ل و په‌يوه‌نديكردنى هه‌واڵگرييانه‌ى داعشيان دۆزييه‌وه.
شه‌ڕى مووسڵ به ده‌ستپێشخه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه.
هێزه عێراقييه‌كان ژماره‌يه‌ك گه‌ڕه‌ك و كوڵانى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵيان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
دوێنێش هێزه ئه‌منييه‌كان ژماره‌يه‌كى تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و چه‌كى قورسى سوپايان له نزيك نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لامى شاره‌كه به‌جێهێشت و پاشه‌كشه‌يان كرد و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ك و پێداويسته سه‌ربازييانه نه‌كه‌ونه ده‌ست داعش له لايه‌ن فڕۆكه ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه بۆردومان كران و سه‌رجه‌ميان تێك‌شكێنران.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ وێنه‌ى ئه‌و ئامێره‌ى هه‌واڵگرى داعشى گرتووه، كه چه‌كدارانى داعش له رێگه‌يه‌وه په‌يوه‌ندييان به يه‌كدييه‌وه كردووه و فه‌رمان و رێنماييه‌كانيان پێ گواستووه‌ته‌وه.