نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌وت گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاده‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕدا.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت، كه ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌وت، بۆ 57.89 دۆلار به‌رز بووه‌وه و به به‌رزترین ئاست له وه‌ته‌ی ته‌موزی 2015 ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه یه‌كه‌م رێككه‌وتنی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌وته له وه‌ته‌ی ساڵی 2011، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی نه‌وت له بازاڕدا، كه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێككه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌وت پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 30 تشرینی دووه‌می 2016، بڕیاریاندا بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌یان به رێژه‌ی 1.2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌م بكه‌نه‌وه و ئاستی گشتی به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زێنن.
هه‌ر پاش رێككه‌وتنی ئۆپێك و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، نرخی نه‌وت 4% به‌رز بووه و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت له 56.58 بۆ 57.89 دۆلار هه‌ڵكشا.
وڵاتانی ئۆپێك بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه كه پشكی شێری كه‌مكردنه‌وه به‌ر سعودیه (500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا) و عێراق (200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا) كه‌تووه و وڵاتانی وه‌ك ئێران و لیبیا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانیان به‌ده‌ركراون له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكه‌كانیان.
روسیا پێشتر ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017 به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌خۆ جێبه‌جێ بكات.