برسێتى زيره‌كت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
زانايان هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه گريمانه‌ى ئه‌وه‌يان كردووه، برسێتى و كه‌مخواردن ده‌سته‌به‌رى ته‌ندرووستييه‌كى باش بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن و يارمه‌تى ده‌زگاى به‌رگرى جه‌سته ده‌ده‌ن، لێكۆڵينه‌وه نوێيه‌كانى بوارى پزيشكيش هه‌مان ئه‌نجاميان سه‌لماندووه.
گۆڤارى (Neuron) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌يه‌ك له زانايانى بوارى پزيشكى چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى كاريگه‌رى برسيبوون له‌سه‌ر ده‌ماره‌خانه‌ى كرمى ميوه و مێش كردووه و ده‌ركه‌وتووه، برسێتى و كه‌مى گه‌رمۆكه‌كان كاريگه‌رييه‌كى خێرايان له‌سه‌ر كاركردنى خانه‌ده‌مارى كرم هه‌يه و ئه‌و كاريگه‌رييه‌ش ده‌بێته هۆى نوێبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى تۆڕى ده‌ماره‌خانه.
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، برسێتى له دواى سێ كاتژمێر ده‌بێته هۆى خاوكردنه‌وه‌ى چالاكى ده‌ماره‌خانه بۆ نيوه.
سه‌باره‌ت به ميكانيزى سوودوه‌رگرتن له برسێتى به نسبه‌ت كارى ده‌ماره‌خانه‌وه له جه‌سته‌دا، زانايان ده‌ڵێن: ئه‌و پرسه هه‌ندێكجار جياوازى هه‌يه. هه‌ندێك ده‌پرسن چوون خاوبوونه‌وه‌ى كاركردنى ده‌ماره‌خانه سوودى بۆ ده‌ماره‌خانه و جه‌سته هه‌يه. كاره‌كه زۆر له‌وه ئاسانتره كه پێشبينى ده‌كرێت. توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، برسێتى جه‌سته ناچار ده‌كات ميكانيزمى كاركردنى خاو بكاته‌وه. جه‌سته ده‌يه‌وێت وزه‌ى ده‌ستكه‌وێت. ئه‌مه‌ش وا له ده‌ماره خانه ده‌كات چالاكى كه‌مبكاته‌وه. به‌و هۆيه‌وه ده‌ماره‌خانه پشوو وه‌رده‌گرێت و ده‌رفه‌تى ئارامبوونه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ چالاكى نوێى بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم