پێنج نيشانه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تۆ كه‌سيكى زيره‌كى
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "هافيگتۆن پۆست"، بابه‌تێكى سه‌رنج راكێشى ده‌رباره‌ى زيره‌كى و نيشانه‌كانى كه‌سايه‌تى زيره‌ك له‌چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كى جياجيا بڵاوكردووه‌ته‌وه، موژده ده‌داته ئه‌م كه‌سانه‌ى يه‌كێك له‌م نيشانانه‌ى تێدايه.
له‌گرنگترين ئه‌م نيشانانه‌ش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:-
1-حه‌زكردن له‌پشيله زياتر له‌سه‌گ: له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه له‌سه‌ر 600 قوتابى زانكۆيى ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌ر خۆشويستنى پشيله ياخود سه‌گ، چونكه پێيان وايه ئه‌م جۆره پرسياره ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌يه له‌سه‌ر ژيانى كه‌سه‌كان، بۆيه له ئه‌نجامدا 60% حه‌زيان كردووه به‌سه‌گ، 11%ى حه‌زيان كردووه به پشيله.
هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه دينيس گواستيلۆ، يه‌كێك بووه، توێژه‌رى بوارى ده‌روونناسى، ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌گيان خۆشتر ده‌وێت، ئه‌مانه زياتر كه‌سايه‌تييه‌كن په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيان به‌هێزه و تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵك ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى پشيله‌يان خۆشتر ده‌وێت، زياتر كه‌سانێكى دووره په‌ريزن له كۆمه‌ڵگا و زياتر بير ده‌كه‌نه‌وه‌و كاته‌كانى خۆيان به‌فيڕۆناده‌ن بۆيه رێژه‌ى زيره‌كى ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌كه‌سانى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌رزتره".
2-حه‌زكردن له‌ميوزك: دكتۆر سيلفان مۆرينۆ، توێژينه‌ويه‌ه‌كى له‌باره‌ى كاريگه‌رى ميوزيك له‌سه‌ر باشتركردنى رێژه‌ى زيره‌كى ئه‌نجامداوه، تێيدا باس له زيره‌كى قه‌سه‌كردن و چۆنييه‌تى ده‌ربڕين ده‌كات، ئه‌و پێى وايه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه حه‌زيان به ميوزكه، كه‌سانێكى زيره‌كن و تواناى بيركردنه‌وه و بڕياردان و جێبه‌جێكردنيان هه‌يه.
3-به‌كارهێنانى ده‌ستى چه‌پ: پسپۆڕانى بوارى كۆمه‌ڵناسى كۆمه‌ڵێك توێژينه‌وه‌يان له‌وباره‌يه‌وه ئه‌نجامداوه تێدايه ده‌ريانخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستى چه‌پيان زياتر له ده‌ستى راستيان به‌كارده‌هێنن زيره‌كترن.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه دكتۆر ئاوز، پێى وايه ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستى چه‌پيان به‌كار ده‌هێنن زياتر له‌ده‌ستى راستيان، شێوازى گه‌شه‌ى مێشكيان له‌نێو منداڵدانى دايك جياواز و خێراتره، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سيك هه‌ر دوو ده‌ست به‌كار بهێنيت مێشكيان هه‌رده‌م چالاكه و نيشانه‌ى زيره‌كيه.
4-هه‌ستكردن به‌ئاسووده‌يى: له‌ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى به‌شى ده‌رووناسى له زانكۆى نيوميكسيكۆ له‌ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست به ئاسووده‌ى ده‌كه‌ن و دڵيان خۆشه، كه‌سانێكى زيره‌كن.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه له‌سه‌ر 400 قوتابى له‌رووى تواناى زيره‌كى قسه‌كردن و ده‌ڕبڕينى وشه تاقيكراونه‌ته‌وه، تێدايه ئه‌و كه‌سانه‌ى قسه‌كه‌رێكى باشبوون و وشه‌كانيان به‌جوانى ده‌ربڕيوه ئاسووده‌ترو خۆشه‌به‌ختربوون.
5-خۆت پێ زيره‌ك نييه: شكسپير له‌وته‌يه‌كدا ده‌ڵێت: "نه‌زان به‌رده‌وام وا گومان ده‌بات كه زانايه، له‌كاتێكدا زانا به‌رده‌وام خۆى پێ نه‌زانه".
له توێژينه‌وه‌يه‌كدا كه هه‌ردوو زاناى به‌ناوبانگ دانيگ و جۆستين كرۆجه‌ر، له‌زانكۆى كۆرنيل، ئه‌نجاميانداوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هره‌و تواناى زيره‌كييان تێدا به‌رزه به‌رده‌وام وا هه‌ست ده‌كه‌ن هيچ نازانن، چونكه ده‌يانه‌وێت زۆرتر بزانن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌سانى نه‌زانين له هه‌موو شتێك‌دا خۆيان پێ زانايه و هيچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر فێربن.