لێكۆڵه‌رێكى ئێزدى: ناسنامه‌ى ئێزدى كوردييه‌ و ئاينه‌كه‌شيان كوردستانييه‌

ئێزدى له‌سه‌ر خاكى كوردستان ده‌ژين
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پيرخدر سلێمان، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى تايبه‌ت به‌ پرسه‌كانى ئێزدى له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 له‌ باره‌ى ناسنامه‌ى ئێزدييانه‌وه‌ رايگه‌ياند، زمان و ئاينى ئێزدى كوردييه‌ و ئێزدى له‌سه‌ر خاكى كوردستانن و به‌شێكن له‌ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌وانيش پارسه‌نگى سه‌نگى كورديان له‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وا راگرتووه‌.

پيرخدر سلێمان گوتى: ئێزدى له‌سه‌ر خاكى كوردستان ده‌ژين و زمان و هه‌ست و ناسنامه‌ى ئه‌وان كوردستانييه‌ و ئاينه‌كه‌شيان كوردييه‌.

گوتيشى: دوژمنانى ئێمه‌ هه‌وڵى په‌رته‌وازه‌يى ده‌ده‌ن و هه‌ندێك سياسه‌تى شاش و هه‌ڤڕكى ناڕه‌واى پارتى سياسى له‌ ده‌ڤه‌رى ئێزدياتى وايكردووه‌ هه‌ندێك له‌ داخى دڵى خۆى بڵێت ئێمه‌ كورد نيين.

گوتيشى: له‌ هه‌ڵبژاردنى 2005 كێ رێژه‌ى كوردى له‌ نه‌ينه‌وا پاراست و بووه‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى ليستى كورديى و نوێنه‌رى نارده‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ سنوورى نه‌ينه‌وا ئايا ئێزدييه‌كان نه‌بوون، كه‌واته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ سياسييه‌ زياتر.