له‌ميعه به‌شار: داعش چوار جار كڕين و فرۆشتنى پێوه‌كردم
K24 – هه‌ولێر:
له‌ميعه به‌شار، كچه كورديى رزگاربووى ده‌ستى داعش له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داوايكرد، هاوكارى كه‌مپى ئاواره و په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، له‌ميعه به‌شار رايگه‌ياند، له ميانى وته‌كه‌مدا له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داوام كرد، پارێزگارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئێزدييه‌كان دابين بكرێت و هاوكارى كه‌مپى ئاواره و په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
له‌میعه به‌شار به هه‌مان شێوه‌ی نادیه موراد رزگار بوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ست داعشه و دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان سه‌ره‌نجام له گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌دا خۆیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد، به‌ڵام له رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆمبێكیان پێدا ته‌قییه‌وه و هاوڕێكانى گيانيان به‌ختكرد و له‌ميعه‌ش به بريندارى رزگارى بوو.
له‌ميعه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا خه‌ڵاتى ساخارۆڤى پێ به‌خشرا.
ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێته چه‌ند كه‌سێك و له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری په‌ره‌پێدان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ناوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
خه‌ڵاته‌كه به‌هایه‌كی مادیشی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی 50 هه‌زار يۆرۆيه و به ناوی زانای ئه‌تۆمی ئه‌ندێری ساخارۆڤ كراوه كه هه‌موو ژیانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخانكردبوو له ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا.
خه‌ڵاته‌كه به هاوبه‌شی دراوه‌ته "4" كه‌س كه به‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به شایسته ناوبراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و كچه ئێزدیانه بوون و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێكی تورك و رۆژنامه‌وانێكی ناوچه‌ی كریم له ئۆكرانیا پێكه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.