نیكسۆن: سه‌دام نه‌زان بوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی New York Daily News راپۆرتێكی له باره‌ی یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن، دیكتاتۆر و سه‌رۆكی پێشووی عێراق بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی، جۆن نیكسۆنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌دام حوسێن، به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 2003 شه‌ڕ ده‌ستپێبكات، چه‌ند ساڵێك بووه ئاگای له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نه‌ماوه، به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئه‌مه‌ریكییه، دیكتاتۆری پێشووی عێراق، سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی چیرۆك و رۆمان بووه، به گوێره‌ی قسه‌كانی جۆن نیكسۆن، ده‌بوایه ئه‌و كاره‌ی له سه‌رپه‌رشتیكردنی سوپای وڵات به‌سه‌ر بردبا.
سه‌دام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق، له 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و ئه‌مڕۆ 13 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیدا تێده‌په‌ڕێت.
رۆژنامه‌كه، له‌سه‌ر زاری جۆن نیكسۆنه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌دام هیچ ئاگاداری وڵات نه‌بوو و هیچ پلان و ستراتیژییه‌تیشی بۆ سوپا و وڵاته‌كه‌ی دانه‌نابوو".
نیكسۆن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌دام خۆی بێ ئاگا نیشانده‌دا له‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت و ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوو دوژمنه‌كانی وه‌كو به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاگاداری كاره‌كانی حكوومه‌تیش نه‌بوو و هیچ پلانێكیشی بۆ به‌رگری له عێراق نه‌بوو".
نیكسۆن ده‌شڵێت: "له سه‌ره‌تادا سه‌دام خۆی زۆر له‌وه زیاتر نیشانده‌دا كه هه‌یه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه هیچ شتێك له باره‌ی رژێمه‌كه‌یه‌وه نازانێت، چونكه ته‌واوی كاته‌كه‌ی له دوور‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر بردبوو".
نیكسۆن دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دام، ئه‌ركی دیاریكردنی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌دامی پێ سپێردرابوو له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی نیكسۆن ئاشكرایكردووه، به هۆی برینێكی كۆن، كه شوێنی گوللـه‌بووه، له‌گه‌ڵ دوو تاتووی كۆن توانیویه‌تی كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی سه‌دام ئاشكرابكات.
كتێبه‌كه‌ی نیكسۆن به‌ناوی "لێكۆڵینه‌وه له سه‌دام حوسێن"ه‌و بڕیاره 27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016 بڵاوبكرێته‌وه، كه باس له یه‌كه‌م ساته‌كانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق ده‌كات.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئه‌مه‌ریكییه له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و پیاوه تا ساته‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنیشی وای نیشانده‌دا هیچ رووینه‌داوه و چاوی ده‌بڕیه ناو چاوی لێكۆڵه‌ر و تا پێیه‌كانی سه‌یری ده‌كرد، سه‌ره‌تا شتێكی تۆقێنه‌ر بوو تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركرا و كه‌له‌پچه‌ی له‌ده‌ست كرا".
نیكسۆن ده‌ڵێت: "لێم پرسی كه‌ی دواجار بوو كوڕه‌كانی خۆت به زیندوویی بینی، ئه‌و وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: تۆی كێی هاوڕێ؟ ئایا تۆ له هه‌واڵگری سه‌ربازی؟ وه‌ڵام بده‌وه و خۆت بناسێنه؟".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه، سه‌دام حوسێن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ پلانێكی بۆ تیرۆركردنی بوشی باوك، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكای نه‌بوو له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو، باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌و كاته‌ی سه‌دام گوێبیستی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان بووه، وایزانیوه پشتیوانانی ئه‌وه و خه‌ریكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن و ئه‌و كاته سه‌دام گوتوویه‌تی: "سه‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق به‌دیارده‌كه‌وێت".
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی نیكسۆن وه‌ك لێكۆڵه‌ر ئاراسته‌ی سه‌دام حوسێنی كردووه، هه‌بوونی كوڕێكه به‌ناوی عه‌لی، له هاوسه‌رێكی دیكه‌ی كه ناوی سه‌میره بووه و له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر بڵێم به‌ڵێ، ئه‌ویش وه‌كو عوده‌ی و قوسه‌ی ده‌كوژن؟".
ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئه‌مه‌ریكییه پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی كردووه و دواجار سه‌دام گوتوویه‌تی: "له كولتووری عه‌ره‌بیدا، ئه‌و پیاوانه‌ی منداڵیان هه‌یه وا داده‌نرێن هاوسه‌رگیریان كردووه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه فه‌رمی بێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك هاوسه‌رگیری كردبێت و منداڵی نه‌بێت، وا سه‌یرده‌كرێت هاوسه‌رگیری نه‌كردووه".
له راپۆرتی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نیكسۆن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه سه‌دام حوسێن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌دا به‌ناوی سه‌میره كردووه و كوڕێكیان هه‌بووه به‌ناوی عه‌لی.
سه‌رچاوه: New York Daily News – رووسیه‌لیه‌وم