به‌هۆی رێزنه‌گرتن له مارشی نیشتمانی 12 كه‌س ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هیندستان 12 كه‌سی به‌هۆی رێزنه‌گرتن و هه‌ڵنه‌ستانه‌وه له‌به‌ر مارشی نیشتمانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، كاتێك له فێستیڤاڵێكی فیلم له باشووری ئه‌و وڵاته، له‌كاتی گوتنه‌وه‌ی مارشی نیشتمانی، ئاماده‌نه‌بوون هه‌ستنه‌سه‌ر پێ.
ئه‌نیل كومار، پشكنه‌ری پۆلیسی ویلایه‌تی كرالا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و 12 كه‌سه دوای ده‌ستگیركردنییان ئێستا به كه‌فاله‌ت ئازادكراون.
پۆلیسی ویلایه‌ته رایاگه‌یاندووه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 كه‌سه له دوای بڕیاری دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌وه دێت، كه مانگی رابردوو بڕیاریدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ر چالاكییه‌ك، پێویسته مارشی نیشتمانی بخوێندرێته‌وه و لێبدرێت و پێویسته ئاماده‌بووانیش هه‌ستنه‌سه‌ر پێ و رێزی لێ‌بگرن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری هندییه‌كان ده‌ركراوه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان