خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

ھەفتەی داھاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری 18 و 19/12/2016، مووچەی یەکەکانی (70 و 80) ی، وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندبوو، رۆژی پێنج شەممە بەرواری 15/12/2016 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیواکان دابەش دەکرێت.