نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی كه‌شف ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، ویستوویه‌تی به وێنه‌یه‌ك، هه‌ڵسووكه‌وتی "باشی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د" نیشانی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه بدات، به‌ڵام وێنه‌كه له فه‌للووجه‌ی عێراقه، نه‌ك حه‌له‌بی سووریا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، جه‌عفه‌ری، وێنه‌یه‌كی نیشانی ئاماده‌بووانداوه، كه سه‌ربازێكه خۆی بۆ ژنێك داچه‌ماندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه بتوانێت به ئاسانی له بارهه‌ڵگره‌كه بێته خواره‌وه و پشتی سه‌ربازه‌كه وه‌كو په‌یژه به‌كاربهێنێت، له‌و كاته‌شدا جه‌عفه‌ری گوتوویه‌تی: "ئه‌وه سه‌ربازێكی سووریه له حه‌له‌ب".
جه‌عفه‌ری ویستوویه‌تی وای نیشانبدات، ئه‌و ژنه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، كه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، هاتووه‌ته ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی سوپای سووریا.
چالاكوانان له ئینته‌رنێت سێرچیان له باره‌ی وێنه‌كه كردووه، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه سه‌ربازێكی عێراقییه له فه‌للووجه و رووداوه‌كه‌ش بۆ مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دواتریش وێنه‌كه له سایتێكی هه‌واڵی ئێرانی بڵاوكرایه‌وه, كه پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی جه‌عفه‌ری ده‌سه‌لمێنێت.
به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریایه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشتر له باره‌ی راگه‌یاندنی فیدرالی و خۆڕێبه‌ری، یاخود راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له رۆژئاوای كوردستان، گوتی: "ئه‌وانه‌ی باسی جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن، با حه‌بێكی پانادۆڵ وه‌ربگرن".
ئه‌م وێنه‌یه للایه‌ن به‌شار جه‌عفه‌ری-یه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیشاندراوه گوایه ئه‌وه سه‌ربازێكی سووریه، به‌ڵام وێنه‌كه له فه‌للووجه‌ی عێراقه - ناوه‌ڕاستی 2016.