ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له توركیا روویدا
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 17 كانوونی دووه‌می 2016 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر زانكۆی ئه‌رجییه‌ی شاری قه‌یسری له ناوه‌ڕاستی توركیا روویدا و به‌هۆیه‌وه 13 سه‌رباز كوژران و 48 دیكه‌شی بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو بوو و ئامانجێشی كۆمه‌ڵه سه‌ربازێك بووه كه به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی ده‌چوونه سه‌نته‌ری شار.
پاش تێپه‌ڕبوونی كاتژمێرێك، سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند 13 سه‌ربازییان كوژراوه و 48 دیكه‌شی بریندار بوونه و گوتیشی له‌وانه‌ی هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بووبن، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری پاش ئه‌وه‌ی دێت كه دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له رۆژی 10 ئه‌م مانگه له شاری ئیستانبوڵ روویاندا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌س كوژران و زیاتر له 150 دیكه‌شی برینداربوون.
رێكخراوی هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان ناسراو به تاك به‌رپرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌یئیستا‌نبوڵ راگه‌یاند.