بۆفۆن له باره‌ی وازهێنانی له یاریكردن لێدوانێكی سه‌یر ده‌دات
جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یوڤێنتۆس رایده‌گه‌یه‌نێت له ئێستادا بیر له‌وه ناكاته‌وه چ كاتێك واز له یاریكردن بهێنێت و ده‌ڵێت ره‌نگه تا ته‌مه‌نی 65 ساڵی له یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19 كانوونی یه‌كه‌می 2016، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بۆفۆن كردووه، گۆڵپارێزه دێرینه‌كه‌ی یانه‌ی یوڤی ده‌ڵێت ره‌نگه دوای 10 ساڵی دیكه یان 15 ساڵی ماڵئاوایی بكه‌م.
بۆفۆنی 38 ساڵان ده‌شڵێت: ره‌نگه تا ته‌مه‌نی65 ساڵی له یاریكردن به‌رده‌وامبم.
له درێژه‌ی قسه‌كانی سه‌ركرده‌ی یوڤێنتۆس و ئیتاڵیا ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ژیانیدا دۆڕانی گه‌وره‌ی تووش نه‌بووه و له شكسته‌كانیش وانه‌ی زۆری وه‌رگرتووه و زیاتر فێر بووه.
بوفۆن ده‌شڵێت: داوای لێبوردن كردن دوای دۆڕاندن باش نییه، هه‌رگیزیش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری نه‌كردووه.
له كۆتایی قسه‌كانی بۆفۆن نهێنییه‌كی منداڵی ئاشكرا كرد و گوتی: ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه یه‌كێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێدام بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بێنێم، به‌ڵام بوفۆن ڕه‌تم كردۆته‌وه.
بۆفۆن ماوه‌ی 16 ساڵه گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆسه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1997ـه‌وه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا ده‌كات و جامی جیهانی 2006ـی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌یان نازناویشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه بردۆته‌وه.