زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید داوای ده‌ركردنی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن
به‌پێی راپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی و نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زۆرینه‌ی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه پاڵپشتی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری خامێس رۆدریگێز ببێت.
ئه‌م راپرسییه دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌و یاریزانه دێت كه دوای بوونیان به پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كان رایگه‌یاند به‌هۆی كه‌می یاریكردن بیر له جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه.
له راپرسییه‌كه‌ی ماركا3300 كه‌س به‌شدارییان كرد و به‌رێژه‌ی 57% له‌سه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رۆدریگێز له یانه‌كه نه‌مێنێت، هاوكات 43% له‌سه‌دای هانده‌ران ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاریزانه 25 ساڵییه له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
خامیس رۆدریگێز كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆلۆمبیایه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی پۆرتۆی پورتوگالی و مۆناكۆی فره‌نسا كردووه.