مێسی پێش كریستیانۆ ده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ له رووی نازناوه له 2016 ساڵێكی مێژوویی تۆمار كرد، به‌ڵام له رووی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كه‌وته دوای مێسی ـیه‌وه.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا كۆی گۆڵه‌كانی له 2016 گه‌یانده 59 گۆڵ، له كاتێكدا كریستیانۆ به 54 گۆڵ ماڵئاوایی له‌مساڵ كرد، به‌مه‌ش مێسی پێشه‌نگی گۆڵكارانی 2016ـی كرد.
دوایین یاری كه هه‌ردوو یاریزانی ركابه‌ر له 2016 ئه‌نجامیاندا به هه‌ژاندنی به‌رامبه‌ره‌كانیان ماڵئاواییان له 2016 كرد، كریستیانۆ له فیناڵی جامی جیهانی یانه‌كان هاتریكی له دژی یانه‌ی كاشیمای ژاپۆنی تۆمار كرد، مێسیش له لالیگا گۆڵی له ئیسپانیۆلی هاوشاری تۆمار كرد.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆ له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ باڵۆن دۆری بردۆته‌وه، به‌ڵام مێسی له رووی ژماره‌ی گۆڵه‌كانه‌وه شكستی به كریستیانۆ هێناوه.