ئه‌م كه‌سه نه‌بوایه كه‌س وێنه‌كانی كوشتنی باڵیۆزه‌كه‌ی نه‌ده‌بینی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر (بورهان ئوزبێلچی) رۆژنامه‌نووسی ئاژانسی ئاسوشیتد پرێس نه‌بووایه، جیهان نه‌یده‌تووانی وێنه تۆقێنه‌ره‌كانی كوشتنی ئه‌ندرێ كارلۆڤی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ببینێت، كه له وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه باسی جه‌نگی سووریا و حه‌له‌بی كردووه و ئه‌فسه‌ری پۆلیسی توركیا بووه، كاردانه‌وه و ده‌رهاویشته‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی ره‌نگبداته‌وه.
بورهان ئوزبێلچی ئه‌و وێنه‌گره‌ی ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێس كه وێنه‌كانی كوشتنی باڵیۆزی رووسیای گرتووه
(بورهان ئوزبێلچی) به‌رده‌وام بوو له وێنه‌گرتن و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كامێراكه‌ی پاراست،وێنه‌گری ئاژانس و میدیاكان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه زانیاریی ته‌واو و بۆ خه‌ڵكی بگوازنه‌وه به به‌رده‌وامی ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام بورهان ئوزبێلچی كاره‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و هه‌ر زوو ئازایه‌تی و ناوبه‌نگی تویته‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پڕكرد.
ئه‌سوشیتد پرێس تویتێكی له‌وو باره‌یه‌وه كرد" بورهان ئوزبێلچی به‌رده‌وام بوو له وێنه‌گرتن له ماوه‌ی كرده‌یه‌كی كوشتن له ئه‌نقه‌ره".
دوای ته‌قه‌لێكردنی ئه‌ندرێ كارلۆڤ له سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و بكوژه‌كه‌ی له ته‌نیشتییه‌وه وه‌ستاوه
رۆژنامه‌گه‌ری ئازا:"
بورهان ئوزبێلچی به‌رده‌وام بوو له ناردنی راپۆرته‌كه‌ی بۆ ئاژانسه‌كه و گوتوویه‌تی" باڵیۆز ئه‌ندرێ كارلۆڤ دوای چه‌ند خوله‌كێك له پێشانگاكه‌دا كه باڵیۆزخانه‌كهی سه‌رپه‌رشتی كردبوو ده‌ستی به قسه‌كانی كرد،دواتر چه‌كدارێك ته‌قه‌ی لێ‌كرد كه له 8 گوله كه‌متر نه‌بوو،هێرشبه‌ره‌كه چه‌ندین وێنه و تابلۆی هه‌ڵواسراوی تێك‌شكاند،لێره دۆخێكی شپرزه‌یی هه‌یه،ئاماده‌بووان راده‌كه‌ن و به دوای شوێنێكی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێن".
به‌ڵام له ناو ئه‌و ترس و شپرزه‌ییه‌دا ئه‌و جۆره له ئازایه‌تی كه بورهان ئوزبێلچی نواندی جێگای سه‌رسوڕمانه.
بورهان ئوزبێلچی ئه‌و وێنه‌گره‌ی ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێس كه وێنه‌كانی كوشتنی باڵیۆزی رووسیای گرتووه
شه‌وی رابردوو" ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بوو و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردوو و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساند.
هێزه ئه‌منييه‌كانیش گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان دا‌و و توانيويان بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بوو و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌ی ده‌كرد بكوژن.