به فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دادگای كاس، بڕیارییدا سزاكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بۆ یه‌ك وه‌رز كه‌مبكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رپێچی كردبوو، له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له‌لایه‌ن فیفاوه سزادرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 كانوونی یه‌كه‌می 2016، به فه‌رمی دادگای وه‌رزشی كاس بڕیاریدا، ته‌نیا بۆ یه‌ك وه‌رز ئه‌و یانه‌یه سزابدات، به‌مه‌ش ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، بێبه‌ش ده‌بێت و ناتوانێت هیچ یاریزانێك، بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو سه‌ربه‌ست ده‌بێت له كڕینی یاریزانان و گواستنه‌وه‌یان.