فه‌تحولشام كوشتنی باڵیۆزی روسیا له ئەنقەرە لە ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر
به‌ره‌ی نوسره كه ناوی خۆی بۆ جه‌یشی فه‌تحولشام گۆڕیوه، به‌رپرسیارێتی كوشتنی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندریه كارلۆف له ئه‌ستۆ گرت.
جه‌یشی فه‌تحولشام له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به هاوكاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گورگه خوله‌مێشه‌كان و حزبی ئیسلامی توركمه‌نستان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه و به سێداره‌دانی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ر ناوی هێناوه.
باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندریه كارلۆف رۆژی سێشه‌ممه له كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له پێشانگایه‌كی هونه‌ری له لایه‌ن پۆلیسێكی پاسه‌وان به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی ته‌قه‌ی لێكراو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسلامییه‌كانی پاكستان به به‌رزكردنه‌وه‌ی وینه‌ی مه‌ولوود مه‌رد ئالتناش بكوژی باڵیۆزی روسیا خۆشحاڵیان خۆیان ده‌ربڕی و به "قاره‌مان" وه‌سفیان كرد و قسەیەكی ئه‌و پۆلیسه بكوژه‌ی توركیان به‌رز كرده‌وه كه پاش كوشتنی باڵێۆزی روسیا گوتبووی "ئێمه له حه‌له‌ب ده‌كوژرێن و ئێوه‌ش لێره".