خالید عه‌زیزی: ئێران په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی د. قاسملوو به‌ تیرۆر وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك لە شاری كۆیە لە ‌به‌رده‌م دەفتەری سیاسی ئەو حزبە روویاندا كه‌ به‌ قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە ساڵیادی له‌ دایكبوونی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك لە شاری كۆیە لە ‌به‌رده‌م دەفتەری سیاسی ئەو حزبە روویاندا كه‌ به‌ قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه‌.

لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگەی دیموكرات و دوو كارمەندی ئاسایش شەھیدبوون، خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتی  حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ "هۆكاری نائه‌منی ناوچه‌" تۆمه‌تبار دەكات و دەڵێت: "په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی د. قاسملوو به‌ تیرۆر وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌".