ھیومان رایتس وۆچ: پەکەکە بەزۆر منداڵان چەکدار دەکات

"رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی پەکەکە بە چەکدارکردنی منداڵان تۆمەتبار دەکات"

K24 - ھەولێر

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، ھەردوو گرووپی ھێزەکانی بەرگری لە گەل و پاراستنی شنگالی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە بەکارھێنانی کچ و کوڕی خوار تەمەن 15 ساڵی لە شەڕەکان تۆمەتبارکرد.

رێکخراوەکە لە زاری زاما کۆرسن نیف، بەڕێوەبەری بەشی مافەکانی منداڵ لە رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ئاشکرایکرد، گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، منداڵانی کوردی ئێزدییان چەکدار کردووە و 29 حاڵەتی رفاندن و ئازاردانی منداڵان تۆمارکراون، چونکە ئەو منداڵانە ویستویانە ریزەکانی ئەو گرووپانە جێبھێڵن.

لە کۆتاییدا، رێکخراوەکە داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، سەرکۆنەی چەکدارکردنی منداڵان بکات و چیتر منداڵان نەخاتە نێو ریزەکانییەوە.