پۆلیسی فیدراڵ 43 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت رایانگه‌یاند "هێزه‌كانیان 15 چه‌كداری داعشیان له ناوچه‌ی یه‌رموكی باشووری موسل كوشتووه".
هه‌ر 15 چه‌كداری داعش له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی بنكه‌كانیان له ناوچه‌ی یه‌رموك له باكووری گوندی ئه‌بوسێف كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی و لوجستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا توانیویانه یه‌ك له‌سه‌ر سێی شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن كه هه‌مووی ده‌كه‌وێته به‌ری چه‌پی شاره‌كه.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت به میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند "پۆلیسی فیدراڵ به پشت به‌ستن به هه‌واڵگری، مۆڵگه‌ی تیرۆریستان له دۆڵی به‌رد له باكووری بنكه‌ی سه‌ربازی غەزلانی كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا 30 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر له‌ناو براون و 28 تیرۆریست له خه‌ڵكی ئاسیا كوژراون".