تره‌مپ: رووداوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاینییه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رووداوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئایینی ناو ده‌بات و له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی" ئه‌و كرده‌وه‌یه به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاینییه".
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ ده‌رباره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كردوویه‌تی كه گه‌نجێك به بارهه‌ڵگرێك خۆیكێشا به بازاڕێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی(كریسمس) و سه‌ری ساڵی زایینی‌دا و به‌هۆیه‌وه (12) كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 48 كه‌سی دیكه برینداربوون و دواتر ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه له ئیتالیا كوژرا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه كه تێیدا ئه‌نجامده‌ره‌كه به‌یعه‌ت به (ئه‌بو به‌كر به‌غدادی) رێبه‌ری داعش ده‌دات،دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری كوشتووه له ئه‌ڵمانیا و له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ" إن شا‌ء الله" هه‌مووتان ده‌كوژین ئه‌ی به‌رازه‌كان".
به‌و هۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ تویتی دووه‌می له تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه و نوسیوویه‌تی"ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی په‌یوه‌سته به هه‌ڕه‌شه‌ی ئاینییه‌وه و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كه راسته‌قینه‌یه و به ئاستێكی گه‌وره رق و كینه‌ی له خۆگرتووه".
هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ی وروژاندووه"كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌ده‌نه‌وه؟".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه‌ی به" په‌لاماری به‌رده‌وامی تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر مه‌سیحییه‌كان ناوبردووه".
رۆژی دوو شه‌ممه‌ش تره‌مپ ئه‌وه‌شی گوتبوو" سڤیله بێتاوانه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كوژرێن له‌و كاته‌ی خۆیان بۆ ئاهه‌نگه‌كانی له دایكبوون ئاماده ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تیرۆریسته ئیسلامییه‌كانی دیكه،به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان له كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان و شوێنی خواپه‌رستییان،ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و جیهاده جیهانییه‌دا كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن".
به‌ڵام دوای دوو رۆژ له رووداوه‌كه تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی گوتبوو"ئه‌و هێرشه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی،ئه‌مه كێشه‌كه‌یه و پێویسته ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی بوه‌ستێنرێت".
دوێنێ هه‌ینی 23/12/2014 كۆتایی به ژیانی ئه‌نجامده‌ری رووداوه‌كه‌ی به‌رلین هێنراو وه‌زیری ناوخۆی ئێتاڵیا رایگه‌یاند تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین له ده‌وروبه‌ری شاری میلان له باكووری ئیتاڵیا كوژراوه.
ماركۆ مینیتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنانه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كوژراوه (ئه‌نیس عامری) ته‌مه‌ن 24 ساڵی تونسییه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی به‌رلینه‌وه داواكراوبووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاند به رێگه‌ی په‌نجه‌مۆره ناسیویانه.
دووشەممەی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی به‌رلین خۆی كێشا به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو بازاڕدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48 دیكه‌شی بریندار بوون.