خورماتوو.. ده‌ستڕێژی گوللـه له کوڕ و باوکێكی كورد ده‌کرێت
K24 - كه‌ركووك:
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه له گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری خورماتوو ته‌قه له کوڕ و باوکێكی كورد كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌و شارۆچکه‌یه باوکه‌که که ناوی (سه‌باح خورشید)ه، برینداره و کوڕه‌که‌شی به ناوی (نووری سه‌باح) گیانی له ده‌ست داوه.
گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری خورماتوو، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی توركامنی شیعه ئایینزان و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیه.