به وێنه و ڤيديۆ.. براكه‌ى سه‌روين له نه‌خۆشخانه به سوتاوى ببينه
K24 – هه‌ولێر:
دواى لێدوانه‌كه‌ى بۆ كوردستان 24، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ژماره‌يه‌ك ئه‌كاونت و په‌يج گومانيان له سووتانى ده‌موچاوى براى سه‌روين نۆبه‌دار هه‌بوو, بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، وێنه‌ى كاتى سووتانى براكه‌ى سه‌روين بڵاوده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ى ده‌رمانى كورده‌وارى بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنێت.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، براى سه‌روين له نه‌خۆشخانه‌يه و چاره‌سه‌رى پزيشكى بۆ كراوه، دواى ئه‌وه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ ده‌رمانێكى كورده‌وارييان بۆ به‌كارهێناوه كه ده‌رمانێكى ره‌شه و له كاتى لێدوانى بۆ كوردستان24، به رووخسارييه‌وه ديار بوو و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى پرسيار لاى هه‌ندێك كه‌س درووست بكات.
كوردستان 24، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى و پيشه‌ييانه زانيارى ورد و پشتڕاستكراوى سه‌باره‌ت به كه‌يسى سه‌روين نۆبه‌دار بڵاوكردووه‌ته‌وه.