خوشكه‌كه‌ى هۆكارى كوژرانى سوعاد حوسنى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ندرێلاى شاشه، نازناوى هونه‌رمه‌ندى ميسرى سوعاد حوسنييه، كه به هۆى كه‌وتنه خواره‌وه له نهۆمى شه‌شه‌مى باڵه‌خانه‌ى ستيوارت تاوه‌رى له‌نده‌ن له 21ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2001 گيانى له‌ده‌ستدا و تا ئێستا چيرۆكى گيانله‌ده‌ستدانى به نه‌زانراوى ماوه‌ته‌وه.
چيرۆكى مردنى سوعاد حوسنى هاوشێوه‌ى چيرۆكى شازاده دايانايه و تا ئێستا هۆكارى راسته‌قينه‌ى مردنه‌كه‌ى نه‌زانراوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا خوشكه‌كه‌ى جانجاهـ عه‌بدولمنعم دۆسييه‌كه‌ى هه‌ڵدايه‌وه و كتێبێكى به ناونيشانى "نهێنييه‌كانى تاوانێكى شاراوه" به‌چاپگه‌ياند.
جانجاهـ له ميانى به‌رنامه‌ى "10ى شه‌و" له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه وائيل ئيبراشى له كه‌ناڵى "دريم" هه‌ندێك له نهێنييه‌كانى دركاند.
جانجاهـ ده‌ڵێت: سه‌فوه‌ت شه‌ريف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شوورا، له سه‌رده‌مى حوسنى موباره‌كدا، پيلانى كوشتنى خوشكه‌كه‌ى داناوه.
گوتيشى: "سوعاد كوژراوه و خۆى نه‌كوشتووه، شه‌ريف له پشت پيلانى كوشتنه‌كه‌يه‌وه بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و كاته‌ى ميسر به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداربوونه له تاوانى كوشتنه‌كه‌دا.