ئه‌سه‌د هۆكاری هاتنی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی روسیا بۆ سوریا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له په‌یامێكدا بۆ ڤلادمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیا به ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی فڕۆكه تێكشاوه‌كه‌ی روسیا گوتی "فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری هاوڕێیانی ئازیزمان بوو و ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی حه‌له‌ب و جه‌ژنی كریسمس به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
ئه‌سه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا به پوتین ده‌ڵێت " خه‌م و شادیمان یه‌كه"، پیشی وایه كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسیا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش نابێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی روسی له جۆری توپۆلۆف 154 به 92 سه‌رنشین و تیمی خزمه‌تگوزاری به‌ره‌و سوریا ده‌چوو، كه‌وته ناو ده‌ریای ره‌ش و ته‌واوی سه‌رنشیانی گیانیان له‌ده‌ستدا كه له تیمی ئۆركێسترای سوپای روسیا و هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس و چالاكوانیكی ناسراوی مافی مرۆڤ له روسیا پێكهاتبوو.
ئه‌سه‌د له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ پوتین، سوریا و روسیا به دوو هاوبه‌ش ده‌زانیت كه "بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی سه‌قامگیری، ئاسایش و ئاشتی" له سوریا ده‌جه‌نگن.
روسیا له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی روسیا سه‌ركه‌وتنێكی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌تی له شاری حه‌له‌ب و هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ی نزیك له دیمه‌شقی پایته‌خت و به‌هۆی پشتیوانی روسیا هه‌وڵی كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و رێكخراوی داعش ده‌دات.
هه‌ر دوێنی هه‌واڵی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ئیدلب و رۆژئاوای پاریزگای حه‌له‌بی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیا بڵاو بووه‌وه كه پاش كۆنترۆڵكردتی ته‌واوی حه‌له‌ب به یه‌كه‌م هێرشی فڕۆكه‌كانی روسیا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به پشتیوانی چه‌كدارانی ئێرانی و پشتگیری هه‌وایی روسیا له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای حه‌له‌ب پێشڕه‌وییان كرد.