ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژیی 2016 له عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
یۆنامی، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س به هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی ساڵی 2016 له‌م وڵاته كوژراون.
هه‌روه‌ها باس له كوژرانی 6492 هاووڵاتی سڤیل له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ ده‌كات و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی كه ژماره‌یان ده‌گاته 546 كه‌س سه‌ربازین.
به‌پێی ئاماری یۆنامی، 11 هه‌زار و 118 كه‌س له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان و توندوتیژی و ته‌قینه‌وه له سه‌رتاسه‌ری عێراق كوژراون، كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 9% به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر له 14 هه‌زار كه‌س به‌هۆی توندوتیژییه‌كان له عێراق برینداربوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی قوربانیانی توندوتیژییه‌كانی عێراق ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوون ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ كه له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری 100 هه‌زار له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكردووه.
له ماوه‌ی دوو مانگی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له موسڵ و ده‌وروبه‌ری ئاواره بوونه كه زۆربه‌یان روویان كردووه‌ته كوردستان و له‌م كه‌مپانه نیشته‌جێ كراون كه لە لایەن حكوومەتی ھەرێم و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بە هاوبه‌شی به‌ڕێوه دەبرێن.