باشترین گۆڵپارێزی خانمان و پیاوانی 2016 ده‌ستنیشان كرا

بۆفۆن له‌ ركابه‌رییه‌كه‌ شكستی هێنا

پێگەی (ئای ئێف ئێف ئێچ) تایبه‌ت به‌ کۆکردنەوەی داتا و ژمارەی یاریزانان، وەکو ساڵانی رابردوو باشترین گۆڵپارێزی جیھانیان له‌ پیاوان و خانمان دەست نیشان کرد.

ئەمجارەشیان گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن وەک باشترینی ساڵی ٢٠١٦ دەست نیشان کرا، پلەی دووەمیش جیان لویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بەدەستی هێنا و لە پلەی سێیەمیش رائول پاتریسیۆی گۆڵپاریزی پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای ئەم وڵاتە دێت.

نۆیەر سێ ساڵی رابردووش لەسەر یەک ئەو ناسناوەی بەدەست ھێناوە و ئەمساڵیش بۆ چوارەم جار لەسەر یەک توانی ببێتە باشترین گۆلپارێزی جیھان.

ھەر لە راپرسیەکەی پێگەی ئای ئێف ئێف ئێچ ئێس، سارا بوھادی خانمە گۆڵپارێزی فەرەنسی بە باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی خانمان دەست نیشانکرا.

خانمە گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیۆن ئەم وڵاتە، بۆ جاری یەکەم لەم راپرسیەدا توانی ببێتە باشترین گۆڵپارێز، سارای ٣٠ ساڵ لە سالێ ٢٠٠٩ـەوە لە ریزەکانی یانەی لیۆن یاری دەکات و توانیویەتی لەگەڵ یانەکەیدا 12 ناسناوی ناوخۆ و 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت و ١١٥ جاریش درێسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەبەر کردووە.

لە پلەی دووەم راپرسیەکەدا، ئالموت شۆلتی گۆڵپارێزی یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانیا دەبینرێت و پلەی سێیەمیش بەر ھوپ سۆلۆی خانمە گۆڵپارێزی ئەمریکی کەوت.