توركيا داواى يارمه‌تى له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
توركيا داواى له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كرد، له شه‌ڕى بابدا هاوكارى بكات.
سوپاى توركيا گه‌مارۆى شارۆچكه‌ى بابى سوورياى داوه و ده‌يه‌وێت ئه‌و شارۆچكه‌يه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش ده‌ربهێنێت و گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بچنه ناويه‌وه.
شارۆچكه‌ى باب ده‌كه‌وێته نێوان كانتۆنه‌كانى كوبانێ و جزيره و عفرينه‌وه و به رزگاركردنى ئه‌و شارۆچكه‌يه له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه، هێزه كوردييه‌كان ده‌يانتوانى راسته‌وخۆ كانتۆنه‌كان به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
ئيبراهيم كالين، گوته‌بێژى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پێويسته هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له شه‌ڕى بابدا هاوكارى سووپاى توركيا بكات.
ماوه‌ى چوار مانگه سوپاى توركيا له‌شكركێشى كردووه‌ته سه‌ر خاكى سووريا و گه‌مارۆى شارۆچكه‌ى باب دراوه، به‌ڵام تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.