پیاوێك لەسەر شەقام فڕێدەدرێت

باری تەندروستی ناجێگیرە و كەس نایناسێ
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ماوەی ھەفتەیەکە پیاوێک بەجێھێڵدراوە و ھیچ قسەیەک ناکات، باری تەندرووستی جێگیر نییە و لە شەقامەکان دەژی، دانیشتوانی گەڕەکەکەش دەڵێن نازانین ئەم پیاوە کێیە و بۆچی لێرە فرێدراوە.

تەنیا و بێکەس لە تاوی سەرما و سۆڵە خۆی لەژێر چەند بەتانییەک حەشارداوە، باری تەندرووستی خراپە و ھەر لێرە ژیان دەگوزەرێنێ، ئەم پیاوە ماوەی ھەفتەیەکە لە گەراجی سەرەکی گەڕەکی تەیراوەی ھەولێر ژیان دەگوزەرێنێ، کەس نازانی خەڵکی کوێیە و بۆچی گەیشتووەتە ئێرە، بەھۆی ئەوەی ناتوانێ خزمەتی خۆی بکات چەند رۆژێکە دوکاندار و شۆفێرەکانی ئەم ناوچەیە خواردن و جل و بەرگی بۆ دابین دەکەن، تا بەھۆی سەرماوە رەق نەبێتەوە، شایەدحاڵەکان دەڵێن بەیانییەکی زوو دوو کەس بە ئۆتۆمبێل ئەم پیاوەیان لەم گەراجە فڕێداوە.