لە ماڵەكەیدا پارچە موزیكەكانی تۆمار دەكات
K24 – ئامەد
گەنجێكی كورد زیاتر لە 23 ساڵە بەردەوام لەگەڵ ئامێرە موزیكییەكانی دەژیت وەك خۆی دەڵێ، ئەڤینداری موزیكم، ئەو گەنجە لە ماڵەكەیدا سیستمی تۆماركردنی دەنگی داناوە و پارچە موزیكەكانی تۆمار دەكات، ئەو ئامێری بلوێر و چەندین ئامێری دیكەی موزیك دەژەنێت، بەڵام ھەر بە بلورژەن ناسراوە.
عەزیز یگید گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری ئامەدی باكووری كوردستانە ئەو بە كوردستان24 گوت: "لە ماڵەكەمدا سیستمی دەنگم داناوە ھەرچەندە سیستمە زۆر باش نییە، بەڵام دەتوانم كارەكانی خۆم پێ رای بكەم".
دەشڵێت: "دەمەوێت پڕۆژەی گەورە ئەنجامبدەم و خزمەت بە ھونەری كوردی بكەم لە ھەموو جیھاندا".
كارە ھونەرییەكانی عەزیز لە ناوخەڵكیدا دەنگدانەوەی زۆری ھەیە و شارەزایانی بواری میوزیك و گۆرانی باس لەكارەكانی دەكەن.