سیمیۆنی به باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشان ده‌كرێت
لێژنه‌ی ئاماری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری، سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی به باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشان كرد.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه وه‌رزه‌ی رابردوو یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به كۆكردنه‌وه‌ی 113 خاڵ به باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشان كرا.
زینه‌دین زێدانیش كه نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به 108 خاڵ بووه دووه‌مین باشترین راهێنه‌ری 2016.
كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كه وه‌رزی رابردوو نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، به كۆكردنه‌وه‌ی 86 خاڵ له پۆلێنی سێیه‌می باشترین راهێنه‌ره‌كانی جیهان هات.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا كه له 2015 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له پۆلینی ئه‌مساڵ به 24 خاڵ به شه‌شه‌م باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشان كرا.