تۆنی كروس به باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا
تۆنی كرووسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید به باشترین یاریزانی 2016ـی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 كانوونی یه‌كه‌می 2016، گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خه‌ڵاتی باشترین پیاوی ساڵی 2016ـی ئه‌ڵمانیای، به تۆنی كرووسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌خشی.
تۆنی كرووسی 26 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته یاری پێشكۆتایی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدیش نازناوی چامپیۆنز لیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.