ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر تيرۆريستانى يه‌په‌گه بانگ ده‌كه‌ن ئێمه خۆشحاڵ نابين"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى سووره له‌سه‌ر بژارى دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له باكوورى سووريا.
ئه‌ردۆغان له ميانه‌ى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 قسه‌يكرد و گوتى: "هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش پابه‌ند نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كانى له باره‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆر له سووريا".
سه‌باره‌ت به دانووستانى لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوورياش كه رووسيا پێشنيازى كردووه له ئه‌ستانه‌ى پايته‌ختى كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌ردۆغان گوتى: "دانووستانه‌كانى جنێف شكستيان هێنا و ئێمه هيوادارين سعووديه‌ش به‌شدارى له دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه‌دا بكات".
له باره‌ى به‌شداريكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردييه‌وه، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌گه‌ر بانگهێشتى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان –وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ هێزه‌كوردييه‌كان- ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه خۆشحاڵ نابين".
هه‌روه‌ها گوتى: "دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه له سه‌ر ئاستى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى په‌يوه‌ست به قه‌يرانى سووريا به‌ڕێوه‌ده‌چن و هيواخوازه سعووديه و قه‌ته‌ريش به‌شدارى تێدا بكه‌ن".